هەرێم كەمال ئاغا: زۆرینەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدان

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمان لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندان و دەشڵێت، “ئەو 800 ملیار دینارەی لە بەغدادەوە رەوانەدەكرێت بە قەرزە و ئەو بڕە پارەیە بە داهاتی ناوخۆوە پێویستیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پڕدەكاتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا راگەیاند، زۆرینەی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی عێراق لەگەڵ چارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستاندان، بەڵام بەشێكیشیان لەگەڵ ئەوەدان كە یاسای بودجە دەرچووێندراوە و پێویستە جێبەجێبكرێت.

بە بڕوای هەرێم كەمال ئاغا سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان دەدات كە پێشنیازكراوە 4.8 ترلیۆن دینار بۆ هەر مانگێك 800 ملیار دینارە و 300 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەكاتە ترلیۆنێك و 100 ملیار دینار كە پێویستیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پڕدەكاتەوە و ئەم پێشنیازە تا كۆتایی ئەمساڵە و بۆ ساڵی داهاتوو داواكراوە یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

یەكێتی لە كەركوك ژمارە 142 و لە دیالە 12ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان پێدرا

بابەتی دواتر

هۆشداری لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکەی لیبیا لە عێراق دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستیپێكرد

یه‌كه‌م دانیشتنى خوولى پێنجه‌مى ئەنجومەنی نوێنەران ده‌ستیپێكرد كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ڕێوڕه‌سمى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێكرد. به‌پێی زانیارییه‌كانى…
Total
0
Share