سەركردەیەكی كۆمارییەكان دان بە سەركەوتنی بایدن-دا دەنێت

میچ ماكونێل

سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیران دان بە سەركەوتنی جۆ بایدن-دا دەنێت و پیرۆزبایی لێدەكات.

میچ ماكونێل، سەرۆكی كۆمارییەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە 15ی كانونی یەكەم جۆ بایدن،ی وەك براوەی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا ناوبرد ئەمەش دوای ئەوەی كۆمەڵەی هەڵبژاردن ئەو پرسەی یەكلاكردەوە.

ماكونێل لەمیانەی گفتوگۆكانی ئەنجومەنی پیراندا وتی، “كۆمەڵەی هەڵبژاردن قسەی خۆی كرد، دەمەوێت ئەمڕۆ بەدوایدا پیرۆزبایی لە جۆ بایدن-ی سەرۆكی هەڵبژێردراو بكەم”.

ماكونێل، كە بە پشتیوانی تەواوی ترەمپ لەماوەی ویلایەتەكەیدا دادەنرێت، بەرزترین سەركردەی كۆمارییەكانە كە دان بە شكستی ترەمپ-دا بنێت، كە ئەمەی دواییان تائێستا ئەنجامەكان ڕەتدەكاتەوە و جەخت لەوەدەكاتەوە كە ساختەكاری گەورە ڕویداوە.

سەرۆكی كۆمارییەكان ئەوەشی وت، گەورە هەڵبژێردراوان دوێنێ لە پەنجا ویلایەتەكەوە كۆبوونەوە، ئەمەش واتای ئەوە دەدات كە لەم بەیانییەوە وڵاتەكەمان بە فەرمی سەرۆكێكی هەڵبژێردراو و جێگری سەرۆكی هەڵبژێردراوی هەیە.

دوێنێ كۆمەڵەی هەڵبژاردنی ئەمریكا بە دەنگی 306 ئەندام جۆ بایدنی وەك 46هەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتووەكان دیاریكرد، لە بەرامبەر 232 دەنگ بۆ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئێستا.

بابەتی پێشتر

"بانکی ناوەندی دراوی نیشتمانی خراپ بەکاردەهێنێت و دەوڵەتیش لێی بێدەنگە"

بابەتی دواتر

باوکیان ڕابەرانى شۆڕشى ئیسلامى و کوڕەکانیش مارکسى و دوور لە دین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت…
Total
0
Share