واشنتۆن داوادەکات کێشەی بودجەی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربکرێت

حکومەتی واشنتۆن داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداد دەکات کێشەکانی پەیوەست بە بودجە چارەسەربکەن و پێشوازی لە گفتوگۆکانی نێوانیشایان دەکات.

لە پەیامێکدا کە رۆژنامەی سەباح بڵاویکردۆتەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، پێشوازی لە گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان دەكات، هاوکات داواشدەکات كێشەكانیان سەبارەت بە بودجە لەسەر بنەمای دەستوور و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی تەواوی عێراقییەكان چارەسەربكەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە شاندێكی حکومەتی هەرێم سەردانێكی بۆ بەغداد ئەنجامدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق و چەندین کۆبوونەوە و دیداریان سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت ئەنجامدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری بەرگریی چین دەستگیرکراوە

بابەتی دواتر

پێشبڕكێیەكی تایبەت بە بیركاری بۆ 300 منداڵ لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share