وەزیری بەرگریی چین دەستگیرکراوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە کە وەزیری بەرگریی چین ماوەی دوو هەفتەیە دیارنەماوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە حکومەتی ئەو وڵاتە دەستگیریکردووە.

ئاژانسەکە لە زاری زیاتر لە 10 سەرچاوەی حکومەتی چینەوە بڵاویکردەوە، لی شانگ فو وەزیری بەرگریی چین، ماوەی دوو هەفتەیە ونبووە، بەپێی سەرچاوەکان ئەو وەزیرە دەستبەسەرکراوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لێی لەبارەی گەندەڵییەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، پەیوەندیی راستەوخۆیان بە سێ بەرپرسی سەربازیی سوپای چینەوە کردووە، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

هەروەها رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لەزاری چەند سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی ئەمریکاوە جەختیکردەوە کە لەو ماوەیەدا لی، لە لێپرسینەوەدایە لەلایەن حکومەتی چینەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە سەرچاوەی باڵای حکومەتی چینەوە رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی چین لێپرسینەوەیان لە وەزیری بەرگری کردووە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا.

بابەتی پێشتر

بابەتی ئابوریی قۆناغەکانی 10 تا 12 گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت

بابەتی دواتر

واشنتۆن داوادەکات کێشەی بودجەی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەربکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەیەکی جەنگیی تایوان ونبوو

فڕۆكه‌یه‌كی جەنگیی سوپای تایوان لە جۆری F-16 له‌كاتی مه‌شق و ڕاهێناندا ونبوو. وه‌زاره‌تی به‌رگریی تایوان ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی…
Total
0
Share