وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆگرامەکانی ئابوری لە قۆناغی ئامادەیی بەشی خوێندنی وێژەیی گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
لە دیوانی وەزارەتی پەروەردە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێداچوونەوە و گۆڕانکاریی لە پڕۆگرامی ئابوریی قۆناغی ئامادەیی وێژەیی بۆ پۆلەکانی 10، 11 و 12 ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو پۆلەکانی قۆناغی ئامادەیی کتێبی نوێی ئابوری بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابینبکرێت کە گۆڕانکاریی ریشەیی تێدا دەکرێت لەڕووی ناوەرۆک و دیزاینەوە.