پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی كە بریكارنامەی ساختەیان بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەكارهێنابوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ ساختەكاریی بە هاوكاریی نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بریكارنامەی‌ ساختەیان بۆ گواستنەوەی‌ خاوەندارێتیی ئوتۆمبێل بەكارهێنابوو.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای‌ ئەوەی‌ زانیاری‌ گەیشتە دەست هێزەكانی‌ پۆلیس لەسەر سێ تۆمەتبار كە بە بریكارنامەی ساختە مامەڵەی‌ گواستنەوەی‌ خاوەندارێتیی ئوتۆمبێلیان ئەنجامداوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرەنجام توانرا شوێنی‌ تۆمەتباران دەستنیشانبكرێت ‌و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ ساختەكاریی بە هاوكاریی نووسینگەی‌ نەهێشتنی‌ تاوانی‌ چەمچەماڵ دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر ئەو ئوتۆمبێلەدا كە بەبریكارنامەی‌ ساختە خاوندارێتییەكەی‌ گواسترابووەوە بۆ سەر كەسێكی‌ دیكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە ئێستادا تۆمەتباران (هـ، ع، خ لەدایكبووی‌ 1992 – س، م، ج لەدایكبووی‌ 1986 – ع، ف، ع لەدایكبووی‌ 1979) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حكومەت: كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم تا درەنگانی شەو بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

داوای بەپەلە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغداد دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share