بۆچی به‌ یارییه‌کانی خولی ئینگلیزی ده‌وترێت “بۆکسین ده‌ی”؟ بۆکسین ده‌ی چییه‌؟

بۆکسین دەی، ئەو ڕۆژانەیە کە کریستیانەکان دیارییەکانیان دەگۆڕنەوە

خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا له‌ کۆتایی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک ڕادەگیرێن و له‌سه‌ره‌تای مانگی کانونی دووەمی ساڵی نوێ ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌، ته‌نها خولی نایابی ئینگلیزی نه‌بێت.

هه‌موو ساڵێک له‌ 26ی کانونی یەکەم یاریزانان حه‌وانه‌وه‌ی زستانه‌ وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان ئاهه‌نگی له‌دایکبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح ده‌گێڕن (به‌وپێیه‌ی زۆرینه‌ی یاریزانان کریستیانن و خولی وڵاته‌کانیش به‌هه‌مان شێوه‌)، به‌ڵام له‌ خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ” چالاکییە وەرزشییەکانی بواری تۆپی پێ بەردەوام دەبێت به‌تایبه‌ت له‌و ڕۆژانەدا یارییه‌کانی هەفتەی 18 بەرەوسەر ئه‌نجام ده‌درێن.

لەم وەرزەدا بەهۆی پەتای کۆرۆنا و دواکەوتنی هەفتەکانی یاریکردن، بۆکسین دەی لە هەفتەکانی 14 و 15وە دەستیپێکرد.

بۆکسین دەی لە چییەوە هاتووە؟

له‌و ڕۆژه‌دا دانیشتوانی بەریتانیا و ئەوروپا هه‌ڵده‌ستن به‌ کڕینی دیاری لەناو بۆکسدا (بۆکس واتا سندوق) و دیارییەکان ده‌گۆڕنه‌وه‌، بۆیه‌ به‌و ڕۆژه‌ ده‌وترێت (بۆکسین ده‌ی).

کۆمەڵێک لە هاندەرانی پریمەرلیگ بە درێسی سانتا کلاوسەوە

هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و یارییانه‌ی له‌ 26ی مانگه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن بارگاوی ده‌بن به‌ناوی (بۆکسین ده‌ی)، واتا ڕۆژی دیارییه‌کان .

بۆکسین ده‌ی خولی ئینگلیزی چییه‌؟

لە ساڵانی ئاساییدا هەفتەکانی یاریکردنی 18 و 19 و 20 پێی ده‌وترێت هەفتەکانی بۆکسینگ ده‌ی، له‌و ماوه‌یه‌دا و به‌هه‌ر سێ ڕۆژ جارێک هەفتەیەکی کێبڕکێکانی خولی نایابی ئینگلیزی ئەنجامدەدرێت، ئەوەش بۆ یاریزانان و ستافە هونەرییەکان ماندووکەرە و هیچ دەرفەتێکی حەوانەوەیان پێنادات.

ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی و ئێستای یانەی ئینتەرمیلان، ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی لەبارەی بۆکسین دەیەوە ده‌ڵێت :” به‌ر له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئینگلزییه‌وه‌ بکه‌م فابیۆ کاپێلۆ ئاگاداری کردمه‌وه، که‌ له‌م خوله‌دا حه‌وانه‌وه‌ نییه‌، لە ڕۆژانی سەریساڵدا ئەزموونی یاریکردنم تاقینەکردبووەوە، بۆیە بۆ من شتێکی نامۆ بوو، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵیان ده‌گێڕا، ئێمه‌ له‌ناو یاریگا ململانێمان دەکرد”.

هەروەها ڕاهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ، یۆرگن کلۆپ ده‌ڵێت :” بڕیارێکی گێلانه‌یه‌، له‌کاتێکدا خه‌ڵکی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ده‌گێڕن، ئێمە سه‌رقاڵی ململانێکردنین”.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سلێمانی.. سزای ئەنجامدانی لایڤ میوزیك و ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ دیاریكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فێرمینۆ لە ئیتاڵیاوە داواکراوە

یانەکانی ئیتاڵیا دەستیانکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی ڕۆبێرتۆ فێرمینۆ. تۆڕی “کاڵچیۆ مێرکاتۆ”ی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، چەند یانەیەکی ئیتاڵی…
Total
0
Share