(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ دۆڕاندنێکی قورسی تۆمارکرد

یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی، یاریی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر برایتۆن ئالبیۆن ئەنجامدا و دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (20)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، برایتۆن لە “فاڵمەر ستادیەم” میوانداریی لیڤەرپوڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکانی برایتۆن لە خولەکەکانی 46، 53، 81 لەلایەن سۆلۆمۆن مارش (دوو گۆڵ)، دانی ویڵبێکەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، برایتۆن بە کۆکردنەوەی (30) خاڵ چووە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیی یانەکانی ئینگلتەرا، لیڤەرپوڵ بە جیاوازی دوو خاڵ کەمتر (28 خاڵ) لە پلەی هەشتەمدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

زەوییەكانیش دەگرێتەوە.. "هەیكەلە" زیادەڕۆكان تاپۆدەكرێن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر:<br>چاوەڕێی خەمساردیی حکومەت ناکەین و داواکارییەکانتان جێبەجێدەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share