عەبدوڵا حاجی مەحمود: سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “سوپاسی خۆراگرانەی خەڵكی كوردستان دەكەین لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد و ناحەزانی كورد و كوردستان و ئەوانەشی رۆژانە لە سۆشیاڵ میدیا بەرامبەر بە هەرێم و قەوارەكەی پڕوپاگەندەی رووخێنەر دەكەن لە بەرامبەر میللەتدا پەشیمانییان بۆ دەمێنێتەوە و لەبەرامبەر گەلدا بەرپرسیار دەبن”.

عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هەنگاونان بۆ دەربازبوون لەم قۆناغە و رووبەڕووبوونەی فشاری هەرێمایەتی و هێنانە سەرخەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئەوروپا نزیكبوونەوە و لێكتێگەیشتنی هێزە كوردستانییەكان بە لەبەر چاو گرتنی قەوارەی سیاسیی هەرێمی كوردستان كەبنەمای بوون و مانەوەی كوردە لە ئاییندەدا، بەمشێوازە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی گرژییەكان و سەرەتاییەكی گرنگە بۆ چارەسەری ئابوری و دەرئەنجامێكی باشی دەبێت.

راشیگەیاند، پێشتر ئەم پرسە لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر كرا شاندی باڵای هەرێمی كوردستان و پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەبنە هۆی یەكێتی و یەكڕیزی و سەركەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان و پارێزگاریكردن لە قەوارەكەی، كە بەری ڕەنج و تێكۆشانی خەڵكی كوردستانە.

دەشڵێت، “جێگای خۆیەتی سوپاس و ستایشی خەڵكی كوردستان بكەین كە خۆراگرانە لە بەرامبەر قەیرانی دارایی سەریان نەوی نەكرد و ناحەزانی كورد و كوردستان و ئەوانەشی رۆژانە لە سۆشیاڵ میدیا بەرامبەر بە هەرێم و قەوارەكەی پڕوپاگەندەی روخێنەر دەكەن لە بەرامبەر میللەتدا پەشیمانییان بۆ دەمێنێتەوە و لەبەرمبەر گەلدا بەرپرسیار دەبن”.

بابەتی پێشتر

سانچۆ دوورخرایەوە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ سەلماندی سانتۆس ڕاهێنەرێکی خراپە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێری دەڕوانین

دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بڵاویکردەوە، بە نیگەرانی و گومانەوە لە ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دەڕوانن و…
Total
0
Share