سانچۆ دوورخرایەوە

یانەى مانچستەر یونایتد سانچۆی لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان دوورخستەوە تا ئەوکاتەى کێشەکەى چارەسەر دەبێت لەگەڵ تین هاگی ڕاهێنەردا.

سانچۆ بە ئاشکرا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا تین هاگی بە درۆ خستەوە پاش ئەوەى تین هاگ وتبوی سانچۆ بە باشی ڕاهێنان ناکات.

بەهۆی ئەو کێشەیەوە، ئیدارەى مانچستەر یونایتد سانچۆی لە ڕاهێنانی بەکۆمەڵ دوورخستەوە و تین هاگیش دەڵێت هەتا بە ئاشکرا و لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکانەوە داواى لێبوردن نەکات ناگەڕێتەوە.

ئەمە سێیەم یاریزانی مانچستەر یونایتدە کە لە ڕأهێنانەکان دووردەخرێنەوە.

پێشتر گرینوود و دواتر ئەنتۆنی و ئێستاش سانچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دێربیی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌ و له‌ لوتکه‌دا جێگیربوو

یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌ بردنه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دێربی بچوکی مه‌دریدی تێپه‌ڕاند و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی ئیسپانیی گرته‌وه‌. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share