بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیكرد لە ئیلبروس كوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق

‌‎لە دیدارێكدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسوڵ و ئەمین بابەشێخ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكان ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئەمڕۆی عێراق و هەرێم و كێشە سیاسییەكانەوە كرا.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووەی لە عێراق دروستبووە ڕاگەیاند و وتی، “لەسەرەتاوە یەكێتی لەگەڵ لێكتێگەیشتن و تەوافوقی سیاسی بووە و چونكە دۆخی ئەمڕۆی عێراق بەجۆرێكە نابێت هیچ هێز و لایەنێك پەراوێزبخرێن. ناكرێت بەناوی زۆرینەوە وڵات بەرەو ئاقارێكی خراپ ببرێت و هەموو هەوڵێكیش لە دەرەوەی ئەم ئیرادە نیشتمانییە بێئەنجام دەبێت”.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوە كرد، تاوەكو ئێستا كات ماوە بۆ گفتوگۆ، دەبێت لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە كێشەكان چارەسەر بكەین و حكومەتێكی خزمەتگوزار پێكبهێنین كە وڵات بەرەو سەقامگیری سیاسی، ئابوری و كۆمەڵایەتی ببات. ئەمەش ئامانجی ئێمە بووە و هەموو هەوڵەكانمان لەو پێناوەدا بووە.

‌‎هەر لە دیدارەكەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەكان كرایەوە بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی سڕیەوە کە نووسیبووی “سودانی پێیوتین مووچە دەنێرین”

شاسوار عەبدولواحید ئەو پۆستەی لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کردبووی سڕیەوە. شاسوار عەبدولواحید لەدوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ محەمەد…
Total
0
Share