حەیدەر عەبادی جەخت لە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكاتەوە

سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرانی بەسرە خەرجبكرێت و دەشڵێت، “نابێت بابەتی مووچە تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی هاوپەیمانیی نەسر دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی باڵای هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان خەرجبكرێـت و دانوستانەكان بە ئاراستەی چارەسەر بەردەوامە و نابێت بابەتی مووچە تێكەڵ بە ململانێی سیاسی بكرێت.

حەیدەر عەبادی جەختیكردەوە وتیشی، “پێویستە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی فەرمانبەرانی بەسرە خەرجبكرێت”.

بابەتی پێشتر

کەرکوک.. چوار کەس بە گومانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون داخڵی نەخۆشخانە کران

بابەتی دواتر

شاندی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share