بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدرەوە پێگەیشت

بافڵ جەلال تاڵەبانی و موقتەدا سەدر

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئێوارەی ئەمڕۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرەوە پێگەیشت.

‎لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا چەند پرسێکی گرنگی سیاسی پەیوەست بە دۆخی عێراق، پێکھێنانی حکومەتی نوێ و زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەكان و میکانیزمەكانی دەربازبوون لەدۆخی چەقبەستووی سیاسیی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا، وەك ئەوەی نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، ‎لەكۆتاییدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ كۆتاییهێنان بەو دۆخەی عێراقی پێدا تێدەپەڕێت.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكە لەكاتێكدایە بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان كورد، شیعە و سوننە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، هەنگاونان بەو ئاراستەیە پەكیكەوتووە و دوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێ شكستی هێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
شیروان میرزا
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر بانکەکان

ئەندامێکی خولی پیشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا کاریگەری نابێت لەسەر لابردنی سزای سەر…
Total
0
Share