سێ حاڵەتی کۆلێرا لە دهۆک تۆمارکرا

بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، سێ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا تۆمارکراوە و ژمارەیەکی دیکەش گوماندەکرێت تووشبووبن.

ئەڤرەسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “سێ کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی پەتای کۆلێرا بوونە، 50 کەسی دیکە گومانیان لێدەکرێت تووش بووبن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو سێ کەسەی تووشبوقن ، چارەسەریان وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “لیژنەیەکمان پێکهێناوە و رێنمایی نوێ بۆ خواردنگەکان و بازاڕ دەردەکەین و هەموو ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی بۆ تووشبوون بە کۆلێرا قەدەغەی دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدرێت
ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی تەواوكردن و دابەشكردنی یەكە نیشتەجێبوونە تەواونەكراوەكان بەسەر كرێنشینان دەدات و دەڵێت، “پێشنیازێك…
Total
0
Share