ئەو پێشمەرگەیەی لە کەرکوک ماڵەکەی سوتا ئەمڕۆ هاوژینەکەی گیانیلەدەستدا

ئەو پێشمەرگەیەی هەفتەیەک پێش ئێستا ماڵەکەی بەهۆی زۆپاوە گڕی گرت، ئەمڕۆ هاوژینەکەی لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

لە 5ی کانونی دووەمدا لە ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ماڵی پێشمەرگەیەک بەهۆی زۆپای نەوتەوە سوتا، لە کاتێکدا هاوژینەکەی نەوتی کردووەتە زۆپاکەوە و بەهۆیەوە ئاگری گرتووە.

لەوکاتەی هاوسەرەکەی هەوڵی کوژاندنەوەی هاوژینەکەی و ماڵەکەی داوە خۆشی برینداربووە، دواتر گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ دوای تێپەڕینی نزیکەی 10 رۆژ بەسەر رووداوەکەدا هاوژینی پێشمەرگەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاژەڵ لەسەر بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاژەڵ لەسەر شەقام و بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود ڕوونكردنەوە دەدات و جەختدەكاتەوە بەدواداچوونیان…
زیاتر ببینە

دەستبەسەر دوو تاکسیدا گیرا کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەستبەسەرداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی راگەیاند کە لەسەر رێگای کەلار – سلێمانی پێشبڕکێیان کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share