نرخی یەک بەرمیل نەوت گەیشتە 92 دۆلار

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بۆرسەی جیهانی 92 دۆلار و 38 سەنتی تۆمارکرد و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی بەرزبووەتەوە.

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 90 دۆلار ئەوە یەکەمجارە لە دوای 16ی تشرینی دووەمی 2022ەوە نرخەکەی لە ئاستی 90 دۆلار جێگیر ببێت و ببێتە بەرزترین ئاستی تا ئێستا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بڕیاریاندا کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت درێژبکەنەوە تا کۆتایی ئەمساڵ و ئەوەش نیگەرانی وڵاتانی لێکەوتەوە، چونکە وەرزی زستان نزیکە و خواستێکی زۆر لەسەر وزە هەیە.

بابەتی پێشتر

لە چەمچەماڵ سێ کەس بە تۆمەتی ساختەکاریی دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share