یەكێتیی مامۆستایان: بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە رایدەگەیەنێت، بەھۆی تەنگەژەكانی نێوان هەرێم و عێراق كێشەكان قوڵتربوونەتەوە دەشڵێت، “بە زووترین كات مووچە دابەشبكرێت و هەر 30 رۆژجارێك بدرێت”.

مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەبارەت بە دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات پەروەردە و خوێندنی باڵا بە ئەولەویەت بزانێت و تەواویی توانا ماددییەكانی بۆ فەراهەمبكات، بەڵام ھەرگیز بەپێی خواست و پێداویستییەكان نەبووە و بەردەوام كێشە لە بەرێوەچوونی پڕۆسەكە ھەبووە، ھەر لە مووچە و پاشەكەوت و لێبڕین و پلەبەرزنەكردنەوە، تا دەگاتە بینا و میلاك و تەواوی پێویستییەكانی دیكە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چاوەكان لەسەر ئەوەبوون ساڵی نوێی خوێندن لە كەشێكی باشتر دەستپێبكات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەكەی دەبینرێت و كێشەكان وەكو خۆیان ماونەتەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق و لایەنە بەرپرسەكان دەكات، بەزووترین كات مووچە دابەشبكەن و هەر 30 رۆژ جارێك بدرێت، كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن چارەسەربكەن، پێداویستییەكانی تری ناوەندەكانی خوێندن بە تەواوی بڕەخسێنن و وەكو یەكێتیی مامۆستایان دەستەوەستان نابێت و هەڵوێستی جددیی دەبێت بۆ دەستەبەركردنی مافی مامۆستایان.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی دانیپێدادەنێت: ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابورییەوە خوێنی لێدەچۆڕێت

بابەتی دواتر

ساڵی نوێی خوێندن و بایکۆتی مامۆستایان دەستیانپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share