لە هەولێرەوە 117 ئاوارە بۆ ناوچە بنەڕەتییەكانیان گەڕانەوە

وەزیری كۆچ گەڕانەوەی 117 ئاوارە لە كامپەكانی هەولێرەوە بۆ شوێنی بنەڕەتیی نیشتەجێبوونیان رادەگەیەنێت.

ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ئاوارەكان لە كامپی خازر-ی سەر بە پارێزگای هەولێرەوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە (سەنتەری شاری موسڵ، قەزای تەلەعفەر، ناحیەی سینییە و قەزای تكریت).

وتیشی، گەڕانەوەیان لە چێوەی پلانی وەزارەتەكەیاندایە بۆ كۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبووان لە وڵاتدا.

وەزیری كۆچ روونیشیكردەوە، حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی گەڕانەوەی خۆویستانەی ئاوارەبووان بۆ ناوچەكانیان دەدات، سەرەڕای فەراهەمكردنی سەرجەم كارئاسانییەكان و پێداویستییەكانی ژیانێكی گونجاو بۆ خێزانە گەڕاوەكان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تاوەری پاڵاوگەكەتان بیرماوە؟
لە 5 مانگی داهاتوودا لە سلێمانی ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنرێت

دوای گەیشنی پاڵاوگەیەکی بەرهەمهێنانی بەنزین بە پارێزگای سلێمانی، بڕیارە لە پێنج مانگی داهاتوودا ڕۆژانە 850 هەزار لیتر بەنزین…
Total
0
Share