بە 390 ملیۆن دۆلار هەمەدان و سنە بە شەمەندەفەر بەیەكەوە بەستراوەتەوە

حكومەتی ئێران بە بڕی 16 ترلیۆن و 350 ملیار تمەن كە دەكاتە نزیكەی 390 ملیۆن دۆلار بەردەوامە لە كاركردن لە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەری نێوان هەمەدان – سنە كە درێژییەكەی 150 كیلۆمەترە.

لەو بارەیەوە محەمەد ئیسلامی، وەزیری رێگاوبان و گەشەپێدانی شارەكانی ئێران ڕایگەیاندووە هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە مانگی داهاتوودا بە ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆكی ئێران بە فەرمی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پرۆژەی هێڵی ئاسنی هەمەدان – سنە درێژییەكەی 150 كیلۆمەترە و 7 وێستگەی تێدایە كە لە 3 وێستگەی هاتوچۆی بازرگانی و 4 وێستگەی نەفەرهەڵگر پێكهاتوون.

هاوكات لە پڕۆژەیەكی هاوشێوەدا دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەی بەهای ئابوری (feasibility study) بۆ پڕۆژەی دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان راگەیاند، بە وتەی وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن پڕۆژەكە زیاتر لە 4 ملیار دۆلاری پیویستە، لە كاتێكدا قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكە تەنها 620 كیلۆمەترە و بە دوو قۆناغ تەواو دەكرێت.

بابەتی پێشتر

زانكۆلاین 48 كاتژمێر درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی دانیپێدادەنێت: ھەرێم لە رووی سیاسی و ئابورییەوە خوێنی لێدەچۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share