داڕمانی ئابوری و ئەگەری ئاژاوە بوونەتە هۆكاری داواكاریی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ‏توركیا

کەمال کلچدار ئۆغلو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا، کە گەورەترین پارتی ‏ئۆپۆزسیۆنە، داوا دەكات بە زووترین کات هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی ‏ئەنجامبدرێت.‏

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، کلچدار ئۆغلو ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەم بێدەنگییەی ‏بەرامبەر داڕمانی ئابوریی وڵات هەیە بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاژاوە لە ‏تورکیا.‏

بەر لە چەند ڕۆژێک، لە لێدوانێکی دیکەیدا کلچدار ئۆغلو نیەتی خۆی بۆ خۆکاندیدکردنی ‏بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی ئاشکراکرد. ‏

دوێنێ هەینی بازاڕی دراوی تورکیا شۆکێکی دیکەی بەخۆوەبینی بە تۆمارکردنی ‏ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی لە دابەزینی نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار بەڕێژەی ‏‏8%، نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربوو بە زیاتر لە 17 لیرەی تورکی. ‏

بۆبی جۆش پسپۆڕی ئابوریی ئەمریکی لەوبارەیەوە دەڵێت، سیاسەتی ئابوریی ئەردۆغان ‏و دەستبردن بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانكی، هۆکارە بۆ دابەزینی نرخی لیرە بۆ ‏نزمترین ئاست.‏

بە بۆچوونی شارەزایانی ئابوری، پاشەکشەی لیرەی تورکی وایکردووە متمانەی ‏وەبەرهێنەرانی بیانی بە ئابوریی تورکیا نەمێنێت و پاشەکشە لە وەبەرهێنانەکانیاندا بکەن ‏لەو وڵاتە، هەروەها هۆکارە بۆ هەڵاوسانی زۆر لە وڵاتەکەدا، بەجۆرێک لە ماوەی دەیەی ‏ڕابردوودا بەخۆیەوە نەیبینیوە.‏

بابەتی پێشتر

138 كۆچبەر لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە كەناڵی مانش ڕزگاركران

بابەتی دواتر

كرمێكی بێچاو و خاوەن زیاتر لە هەزار پێ لە ئوسترالیا دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share