ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە و سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و بەشێك لە فراكسیۆنە عێراقییەكان واژوویان كردووە.
چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەناو هۆڵی پەرلەمان واژوو بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە كە فشار لە حكومەتی عێراق بكرێت و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق خەرجبكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان و بەشێكی فراكسیۆنە عێراقییەكان واژوویان لەسەر كردووە كە پێویستە هۆكارەكانی نەناردنی مووچە و شایستەی دارایی هەرێم روونبكرێتەوە و ناكرێت مووچەخۆرانی هەرێم شایستەی دارایی خۆیان پێنەدرێت.