شەماڵ جەبار: بۆ رێگری لە كارەسات داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەم بە زووترین كات مووچە دابەشبكات

بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە هۆشداری لە خراپیی دۆخی پزیشك و كارمەندەكانیان بەهۆی بێ مووچەییەوە دەدات و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكات بۆ رێگریكردن لە “كارەسات”، مووچەی فەرمانبەران و كەرتی تەندروستی بە تایبەت دابەشبكرێت.

شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “داوا لە هاوڵاتییان دەكەم كە قورسایی سەر فریاكەوتنەكانمان كەمبكەنەوە و هاوكارمان بن تەنها بۆ حاڵەتی فریاكەوتن و گەرم بچنە فریاكەوتنەكان، داواش لە حكومەتی هەرێم دەكەم بە زووترین كات مووچە و شایستەی فەرمانبەران و تایبەت كەرتی تەندروستی دابینبكرێت بۆ رێگری لە كارەسات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێمە وەك دەزگای تەندروستی ناتوانین و نابینە بەدیلی كەرتی تەندروستیی گشتی بە راستی لەم چەند ڕۆژە قورسایی گەورەمان لەسەرە، لەگەڵ ئەوەی ئێمە وەك بەشێك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ئەركدا بەردەوامین و دەبین، بەڵام پشتیوانی داوا رەواكانی هاوپیشەكانمانین و بە تەنها ئەركی خزمەتی تەندروستی بە ئێمە ناكرێت.

وتيشی، “كارمەند و پزیشكانی ئێمەش بێ مووچە و بێ دەرامەتن ئەگەر كەرتی تەندروستی بە گشتی بچنە مانگرتنەوە ئەو ئەركە بۆ ئێمە زۆر قورس و دژوارە و لەسەروو توانای ئێمەوەیە”.

بابەتی پێشتر

كارمەندێكی پۆلیسی زاخۆ لە ئاكامی شەڕێكدا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

چرۆ حەمەشەریف: لە پەرلەمانی عێراق واژوو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆدەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن”. بافڵ…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆبونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەوە بوو کە لەگەڵ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییداین

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی دوکان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو…
Total
0
Share