تەڤگەری ئازادی:تەقینەوەکەی هەولێر پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بڵاویکردەوە، دوور و نزیک تەقینەوەکەی هەولێر و ئەو کەسەی وەک ئەنجامدەر ناسێنراوە پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “پارتی لە ئەنجامی شکستی خۆی لە بەڕێوەبردنی هەرێمدا، دەیەوێت بە سیناریۆ و پاساو هێنانەوە ناڕەزایەتی و بایکۆتی فەرمانبەران و چین و توێژەکانی کۆمەڵگە بە لاڕێدا ببات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە دوای هاتنی هاکان فیدان و داڕشتنی کۆمەڵێک پیلانگێڕی بۆ دروستکردنی ئاژاوە و فیتنەگەری لە ناوچەکەدا بینیمان لە رۆژانی 1 و 2 ی مانگدا لە کەرکووک و دواتریش لە هەولێر سیناریۆیەکیان ئەنجامدا هەر لە سەرەتاوە خواستیان هەبوو رەوشی کەرکوک بخەنە ئەستۆی ئازادییخوازانی کەرکوو و ئامانجی بۆگەنیان پەردەپۆش بکەن، خۆشبەختانە بە هۆشیاری خەڵکی هەمیشە قوربانی کەرکوک سیناریۆکانیان ئاشکرا کرد”.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “لەم دۆخە نا سەقامگیر و بێ مافی و بێ مووچەییەی خەڵکدا هەمووان دەزانین هەر دێت ناڕەزایەتییەکان قووڵ دەبنەوە و بەڕووی دەسەڵاتدا و ستەمکارانی دەسەڵات ترسی تۆڵەی گەلیان لێنیشتووە لە بێچارەییدا، دەزگایەک بە ناو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە داتاشینی سیناریۆی بێ بنەما و چەواشەکارانە بەرامبەر بە تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان دەیانەوێت رای گشتی کوردستان بە لاڕێدا ببەن و تەڤگەرەکەمان تۆمەتبار بکەن”.

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاریی لەبارەی کێشانەوەی پارە لە بانکەکان بە دیناری عێراقی

بابەتی دواتر

فەرهەنگی زمانی عەرەبی چوار وشەی نوێی بۆ زیادکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح دەبێتە حاجی

عەلی حەمەساڵح دەچێتە سعودیە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.‏ عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share