بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی لە ڕانیە 300 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیداندا دابەشدەكرێت

لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە ڕانیە 300 پارچەی زەوی بەشێوازی تیروپشک بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەشدەکرێت.

ڕێبوار ئەحمەد بەڕێوەبەری شەهیدانی ڕانیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسەر بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 300 پارچە زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان و چەند چینێكی دیكە دابەشدەكرێت، زەوییەکان لەلایەن شارەوانییەوە تەرخانکراون.

وتیشی، 184 پارچە زەوی بۆ كەسانی پلە یەكی شەهیدان دەبێت و بەشێوەی تیروپشك دەردەچێت، زەوییەكانیش لە بناری كێوەڕەش دابینكراون و بەسەریاندا دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامە هەیە لەقۆناغی داهاتوودا ئەو زەوییانەیان بۆبكرێت بەخانوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێکی پێشووتر: سەرۆکی پەرلەمان دانیشتن دوابخات جێگرەکەی ناتوانێت درێژەی پێبدات

عەدنان عوسمان ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی سەرۆکی پەرلەمان بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان دەڵێت، “کاتێک سەرۆکی…
Total
0
Share