هاتوچۆی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی هاوڵاتییان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر دووبارە شێواندنی هێماكانی هاتوچۆ لە چیای گۆیژە داوا لە هاوڵاتییان دەكات كە بەشداربن لە پارێزگاریكردن و پاراستنی هێما و تابلۆكانی هاتوچۆدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بۆ جاری دووەم هێماكانی هاتوچۆ لە چیای گۆیژە دەشێوێندرێت و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوادەكات كە هاوڵاتییان بەشداربن لە پارێزگاریكردن و پاراستنی هێما و تابلۆكانی هاتوچۆ، بەو پێیەی موڵكی گشتین و بۆ سەلامەتیی هاوڵاتییان لەسەر شەقامەكان فەراهەمكراون.

هاوكات، بەڕێوەبەرایەتییەكە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی چەند چەند تابلۆیەك كە شێوێندراوە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، جارێكی دیكەش بە هەمان شێوە شێوێندرابوون و چاككراونەتەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازی هاتوچۆوە دانراون.

بابەتی پێشتر

دوای سەركەوتنی بڕیارە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوام لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت

بابەتی دواتر

وتەبێژی حكومەت: دەبوو مووچەخۆرانی هەرێم وەك ناوچەكانی دیكەی عێراق مووچەیان وەربگرتایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share