هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە نابیستان ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی پزیشكی بڕیار لەسەر پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە نابیستان دەدەن و جەختیشدەكاتەوە، “لیژنەكە بڕیاردەدەن بە بیستۆك( سەماعە) مۆڵەتەكە بدرێتە شۆفێران یاخود هەر پێیان نەدرێت”.

عەقید شیلان عوسمان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، یەكێك لە پێدانی مەرجەكانی مۆڵەتی شۆفێری دەبێت لیژنەی پزیشكی ئەو كەسە ببینێت ئەگەر لە پشكنینەكاندا دەرچوو گرفتی نەبوو ئەو كات دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری دەربكات و سەبارەت بە نابیستان لیژنەكە كاتێك پشكنینیان بۆ دەكەن ئەوان بڕیاردەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، كەسێك كە تاقیكردنەوەی پراكتیكی و تیۆری ئەنجامدەدات دەبێت گوێبیستی شتەكان بێت لە هەمانكاتدا شۆفێر لەسەر شەقامەكان دەبێت گوێی لە دەنگی دەرەوە بێت بۆیە كراوەتە مەرج و لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر لە پشكنینەكانی لیژنەی تەندروستی دەرچوو دەتوانێت بەشداریی تاقیكردنەوەی پراكتیكی و تیۆری بكات و ئەگەر لیژنەكە ڕەتیبكاتەوە ئەوا مۆڵەت بە نابیستەكە نادرێت.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی: حەوت داواكراو بە ماددەی دووی تیرۆر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share