دوای سەركەوتنی بڕیارە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوام لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە لە مانگەكانی داهاتوو دەرفەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوامبێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی زانكۆی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،دوای ئەوەی لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی یەكەم تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتیی ئایەڵتس (IELTS) بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا بڕیارە لە مانگەكانی داهاتوو دەرفەتی ئەنجامدانی ئەم تاقیكردنەوەیە بەردەوامبێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، رۆژی 9ی مانگ لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی یەكەم تاقیكردنەوەی نێودەوڵەتیی ئایەڵتس (IELTS) بە بەشداریی 65 بەشداربوو بەسەركەوتوویی ئەنجامدرا.

بڕیارە لە مانگەكانی داهاتوودا دەرفەتی ئەنجامدانی ئەم تاقیكردنەوە گرنگە باوەڕپێكراوە لە زانكۆی سلێمانی بەردەوامبێت و رێككەوتەكانیشی لە وێبسات و پەیجی فەرمیی زانكۆوە بڵاوبكرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیدارەی گەرمیان: مووچەی چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا

ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، مووچەى چوار مانگی ژینگەپارێزانی نەخۆشخانەکان دابەشکرا. ئیدارەی گەرمیان، ڕایگەیاند، دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا،…
Total
0
Share