عەلی حەمەساڵح: هەڵكەوتەی هەرێمی كوردستان هاوكار نییە بۆ سكەی قیتار

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، “هەڵكەوتەی هەرێمی كوردستان هاوكار نییە بۆ هێڵی ئاسنین (سكەی قیتار)، ئەستەمە هیچ كۆمپانیایەكی بیانی ئامادەی ئەوەی تێدا بێت زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بۆ هێڵی ئاسنین خەرجبكات، ئەوەی جێگەی سەرنجە حكومەتی هەرێم لە داهاتی خۆی چەند ملیۆن دۆلارێك خەرجدەكات بە ناوی (لێكۆڵینەوەی كەڵكی ئابوری، دیزاینی پڕۆژەكە)”.

راشیگەیاند، “هەر كۆمپانیایەك ئامادەبێت چوار ملیار دۆلار خەرجبكات، خۆی لێكۆڵینەوە لە كەڵكی ئابوری دەكات و دیزاینیش دادەنێت، هیوادارم من هەڵەبم و ئەم كارەش بە فیڕۆدانی چەند ملیۆن دۆلارێكی دیكەی ئەم میلـلەتە نەبێت”.

ئەوە لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، “پڕۆژەی دامەزراندنی هێڵی شەمەندەفەری لە هەرێمی كوردستان راگەیاند كە پڕۆژەكەی بە ستراتیژی و گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان وەسفكرد.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “چاوەڕێ ناكەین تاوەكو سەرجەم دیزاینەكە تەواودەبێت، بەڵكو لە هەر قۆناغێكی دیزاینكردندا دەست بە جێبەجێكردنی ئەو قۆناغەش دەكەین”.

بابەتی پێشتر

دروشمی فەرمیی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی راگەیەندرا

بابەتی دواتر

دوای سەركەوتنی بڕیارە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوام لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share