كەتیبەكانی حزبوڵا هەڕەشە لە كازمی دەكات: سەبرمان تاقیمەكەرەوە

ڕێپێوانێكی لایەنگرانی حزبوڵا لە عێراق

كەتیبەكانی حزبوڵا كە بەشێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی هەڕەشە لە سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات و هۆشداری دەداتێ لەبارەی “تاقیكردنەوەی سەبر”ی هێزەكانیان.

ئەبو عەلی عەسكەری، بەرپرسی ئەمنی كەتیبەكانی حزبوڵای عێراقی ئێوارەی دوێنێ شەممە 26ی كانونی یەكەم لە تویتێكدا وتی، ناوچەكە ئەمڕۆ دەكوڵێت و، ئەگەری هەڵایسانی شەڕێكی بەرفراوان لە ئارادایە، ئەمەش پێویستی بە خۆ كۆنتڕۆڵكردنە بۆ هەلنەدان بە دوژمن، تا نەبینە لایەنێك لێی.

ئەو پێیوایە بۆردومانە مووشەكییەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەرژەوەندی دوژمنەكەیان (دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا)یە و پێویستە دووبارە نەكرێتەوە، باس لەوەشدەكات كە ئەوان “هاوپەیمانن لەگەڵ هێزەكانی دیكەی بەرگری لە ناوخۆ یان دەرەوە و پابەندن بە بەرگریكردن لێیان لە چوارچێوە دیاریكراو و بڕیاردراوەكانی نێوانیان”.

بەرپرسەكەی حزبوڵا داواش لە مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات چی دی “لەمڕۆوە سەبری بەرگری تاقینەكاتەوە” و هەڕەشەی ئەوەش لە كازمی دەكات ئەوكات، “نە ئیتڵاعاتی ئێرانی و، نە (CIA)ی ئەمریكی و، نە موزایەدەكان لەسەر بەرژەوەندییەكانی نیشتیمان نایپارێزێت”.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بارگرژی لە بەغداد دەستیپێكردووە.

سەرەتای ئەو بارگرژییانە هەفتەی ڕابردوو بە بۆردومانێكی چڕی ناوچەی سەوزی بەغداد دەستیپێكرد، دواتریش دەستگیركردنی ژمارەیەك گومانلێكراوی پەیوەندیدار بە هێرشەكە كە لەنێوانیاندا سەركردەیەكی دیاری عەسائیبی ئەهلی حەق هەیە ناكۆكییەكانی زیاتر كرد دوای ئەوەی ئێوارەی هەینی چەكدارانی ئەو گروپە لە چەند شەقامێكی بەغداد دەركەوتن بۆ فشاردروستكردن بەمەبەستی ئازادكردنی.

بەڵام وەزارەتی ناوخۆ ئازادكردنی ڕەتكردەوە و سەركوەزیرانیش لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە حكومەت ئامادەی ڕوبەڕوبوونەوەیە ئەگەر پێویست بكات.

عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەكانی حزبوڵا دوو گروپی نێو هێزەكانی حەشدی شەعبی-ن و نزیك و پشتیوانكراون لەلایەن ئێرانەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی بە بردنەوەی لە نیوکاسڵ چوار پلە بازیدا و ئێڤەرتۆن چووە پلەی دووەم

بابەتی دواتر

پۆلیسی ئەمریکا: بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە سێ کەس کوژران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share