(ڤیدیۆ) مان سیتی بە بردنەوەی لە نیوکاسڵ چوار پلە بازیدا و ئێڤەرتۆن چووە پلەی دووەم

مانچستەر سیتی بۆ پلەی پێنجەم هەڵکشا و ئێڤەرتۆن لیستەر و یونایتدی خستە دوای خۆی

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی مانچستەر سیتی بردنەوەیەکی گرنگی بەرانبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد.

مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بەرانبەر نیوکاسڵ تۆمارکرد.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی 14 و 55 لەلایەن ئیلکای گۆندوگان و فیران تۆرێسەوە تۆمارکران.

بردنەوەی مانچستەر سیتی لە ڕۆژانی بۆکسینگ دەی-دا تەنها بردنەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو لە پلەکانی خواروی ڕیزبەندی یانەکانی خولی نایابی ئینگلیزییەوە گەڕاندنیەوە نێو پێنج گەورەکە.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی مانچستەر سیتی ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 14 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 26 خاڵ و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی پێنجەم بازێکی بەرزیاندا، لە بەرانبەردا یانەی نیوکاسڵ بە 18 خاڵەوە لە پلەی 12ی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی ئێڤەرتۆن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەرانبەر شیفێڵد یونایتد تۆمارکرد، گۆڵەکەش لە خولەکی 80 لەلایەن گیڵفی سیگۆردسۆنەوە تۆمارکرا.

بە کۆکردنەوەی سێ خاڵی دیکە، ژمارەی خاڵەکانی تۆفیز بۆ 29 بەرزبووەوە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەوە بۆ پلەی دووەم هەڵکشان.

بابەتی پێشتر

دیاری سەریساڵی یاریزانانی ئارسیناڵ بۆ هاندەرانیان.. سێ گۆڵ و سێ خاڵ لە چێڵسی

بابەتی دواتر

كەتیبەكانی حزبوڵا هەڕەشە لە كازمی دەكات: سەبرمان تاقیمەكەرەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share