ئاگر لە بینایەكی بازرگانی لەسەر شەقامی 40 مەتریی هەولێر كەوتەوە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربوو.
شایەتحاڵێك لە شوێنی رووداوەكەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بووە و بەهۆیەوە كەسێك برینداربووە كە لە نهۆمی چوارەمەوە بۆ خۆ رزگاركردن خۆی فڕێداوەتە خوارەوە.
وتیشی، “ژمارەیەك كەسی دیكەی ناو بیناكە خۆیان گەیاندە دوا نهۆم و پاش گەیشتنی تیمەكانی بەرگریی شارستانی رزگاركران”.
ئاگرەكە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكراوە و لەئێستادا هەڵسەنگاندن بۆ زیانەكان و هۆكاری سەرهەڵدانەكەی دەكەن كە دەوترێت بەهۆی پریشكی كۆسەرەوە دروستبووە.