لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ئەم دواییە سەردانی کەرکوک دەکات

سڵاید کەرکوک

بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هەفتەی رابردووی کەرکوک، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سبەینێ دووشەممە لیژنەیەکی باڵا دەگاتە کەرکوک.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “سبەینێ دووشەممە لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی هادی عامری دەگاتە شاری کەرکوک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەریەکە لە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، محمد تەمیم وەزیری پلانادانان و سەرۆکی بەرەی تورکمانی، سەرۆکی کوتلەی بابیلۆن و ئەحمەد عەبدوڵا جبوری ئەندامانی لیژنە باڵاکەن”.

ئاشکراشیکرد، “لیژنەکە لە سەردانەکەیاندا لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکوک کۆدەبنەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی هەفتەی رابردووی شارەکە دەکەن”.

 

بابەتی پێشتر

بەڵگەیە بۆ شێرپەنجە و ئایدز.. ئەو نیشانانەی لەناو دەمدان و نابێت پشتگوێ بخرێن

بابەتی دواتر

دەستەی ژینگە: سێ ناوچە لە هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی بەبیابانبووندان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: بۆ بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار چاوەڕوانی ئەنجومەنی دادوەری دەكەین

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بابەتی ئازادكردنی مەرجدار ڕایگەیاندووە، “جێبەجێكردنی بڕیاری ئازادكردنی مەرجدار لەئەستۆی…
Total
0
Share