دوا بریاری وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی ناردنی مووچە و بودجە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و دەشڵێت،” تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بۆ 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە. هەروەها پشكەكەی بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵیش ترلیۆنێك و 500 ملیار دینارە”.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆتاییهات و لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، بەغداد خەمڵاندنی یەك لەسەر 12ی بودجەی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان كردووە بە جۆرێك كە دوو ترلیۆن و 800 ملیار دينار مافی هەرێمە و وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێم بەشی خۆی وەرگرتووە و بۆ ئەم سێ مانگە 500 ملیار دیناری بە قەرزبۆ رەوانە دەكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، هەرێمی كوردستان بۆ 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشكی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هەروەها پشكەكەی بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵیش ترلیۆنێك و 500 ملیار دینارە و كاتێك پشكی هەرێم دەنێرێت كە عێراق بتوانێت تەواوی بودجەی خۆی خەرجبكات و بەو پێیەی بودجەی بوارەكانی دیكە خەرجنەكراوە و هەربۆيە هەرێم بۆ ئەم سێ مانگە 500 ملیار دینار زیاتری بەرناكەوێت، ئەگەر دوای پاكتاوەكان هەرێمی كوردستان مافی زیاتری هەبوو بۆی رەوانە دەكرێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكان دەنێرێتە كەركوك

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم: ئاستی بەرهەمهێنانی ‌كارەبا لە وزەی پاك بە ڕێژەی 10% بۆ 15% زیادیكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردن: ناتوانین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدەین

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بەدووردەزانێت. عیماد جەمیل،…
Total
0
Share