خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

ئەمڕۆ خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا گردبوونەوە و داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵەکانی خزمەتیان دەکەن.

رێبین عەبدوڵا، نوێنەری خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ژمارەمارەیەک خۆبەخشین، ماوەی 10 ساڵە لە سەرجەم بەشەکانی نەخۆشخانەکە کاردەکەین، بەڵام داواکارییەکانمان پشتگوێ خراون.

لەبارەی داواکارییەکانیانەوە وتی، “داوای دامەزراندن و هەژمارکردنی ساڵەکانی خزمەت دەکەین، کە چەند جارێک لەلایەن بەرپرسانەوە ئەو بەڵێنەمان پێدراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە”.

خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا وەکو خۆیان ئاماژەی پێدەکەن ژمارەیان نزیکەی 230 کەسە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی بواری نەوت داوای گەرەنتی دەكەن و دەشڵێت، “هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر…
Total
0
Share