وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەكرێن

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێم بانگهێشت دەكەن.

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەی دارایی عێراق لەسەر بابەتی مووچە و پشكی هەرێمی كوردستان وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان بانگهێشتی لیژنەكەیان دەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئامانجی بانگهێشتكردنە دۆزینەوەی چارەسەرێكە بۆ كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواتر بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێن.

جێی ئاماژە بۆكردنە ئەمڕۆ دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردەوە، تائێستا پشكی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسای بودجە نەنێردراوە.

بابەتی پێشتر

هیومان رایتس وۆچ داوای ئاشكراكردنی لێكۆڵینەوەكانی پەیوەست بە كەركوك دەكات

بابەتی دواتر

كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share