هیومان رایتس وۆچ ئاماژە بەوە دەکات کە گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی كه‌ركوك له‌سه‌ر باره‌گایه‌كی پارتی بووه كه به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه له ساڵی 2017 به‌جێیهێشت و داواش دەکات حکومەتی عێراق بە زووترین کات دەرەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکە ئاشکرابکات.
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ له نوێترین راپۆرتیدا سەبارەت بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی کەرکوک ئەوەی خستەڕوو، گرژییه‌كانی کەرکوک دوای ئه‌وه هات كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق بڕ‌یاریدا به گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی باره‌گایەک بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌هۆیه‌وه چوار گه‌نجی كورد شه‌هیدبوون و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
هەروەك ئاماژه به مامه‌ڵه‌ی خراپ به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران و رۆژنامه‌نووسان كراوه و داوا لە حکومەتی ناوەند دەکات کە ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌زووترین كات ئاشكرابكات و تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كان رووبه‌رووی دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بكاته‌وه.
هیومان رایتس وۆچ ئەوە دەخاتەڕوو، كه‌ركوك كە شارێكی فره نه‌ته‌وه و فره ئایینه و یه‌كێكه له ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی، شایه‌تحاڵی به‌شێك له خراپترین توندوتیژییه‌كانی ئه‌و وڵاته بووه له دوای داعش.
باس لەوەشدەكات، له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عیراقدا داواده‌كرێت دۆخی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی عێراق به كه‌ركوكیشه‌وه له‌ڕ‌ێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام له ساڵی 2005ه‌وه تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێك بۆ جێبه‌جێكردنی ئەو ماددەیە نەنراوە.