(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

ئارسیناڵ دوای زنجیرەیەک شکست، بە بردنەوەی دێربی لەندەن گەڕایەوە

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ئارسیناڵ بردنەوەیەکی گەورەی بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد.

دوای پێنج دۆڕاندن و دوو یەکسانبوونی لەسەریەک لە خولی نایابی ئینگلتەرا، ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس بردنەوەیەکی گەورەی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بە گۆڵێک بەرانبەر چێڵسی تۆمارکرد.

گۆڵەکانی گانەرز لە خولەکەکانی 34 و 44 و 56 لەلایەن ئالیکساندەر لاکازێت (پەناڵتی)، گرانێت شاکا، بوکایۆ ساکا، تاکە گۆڵەکەی بلوزی لەندەنیش لە خولەکی 85 لەلایەن تامی ئابراهامەوە تۆمارکران.

بردنەوەی ئارسیناڵ لە دێربی لەندەن تاموچێژێکی تایبەتی بەخشییە یاریزانانی یانە سوور و سپییەکە، لەلایەک واتای گەڕانەوەی دەگەیاند و پەیامێکی توندیان ئاڕاستەی یانە زەبەلاحەکانی دیکە کرد، لەلایەکی دیکەوە دوای زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ هات کە گومانیان لەسەر ئاستی یاریزانان دروستدەکرد.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، یانەی ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی لەکۆی 15 یاری ئەم وەرزە (2020/2021) گەیاندە 17 خاڵ، هەروەها یانەی چێڵسی بە 25 خاڵەوە لە پلەی پێنجەم بۆ شەشەمی ڕیزبەندی دابەزی.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم داوای كردووە لیستی موچەی سێ مانگ ئامادە بكرێت

بابەتی دواتر

دادگایەكی ئەوروپا لەسەر ئازادنەكردنی دەمیرتاش سەركۆنەی توركیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گایاردۆ لە ڕیڤەرپلەیت مایەوە

مارسیلۆ گایاردۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، مانەوەی خۆی لە سەرپەرشتیكردنی یانەی ‏ڕیڤەرپلەیت بۆ ساڵێكی دیكە دووپاتكردەوە.‏ گرێبەستی گایاردۆ لە 31ی…
Total
0
Share