دارایی هەرێم داوای كردووە لیستی موچەی سێ مانگ ئامادە بكرێت

وەزیری دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایكردووە، لیستی موچەی سێ مانگ ئامادە بكرێت، “دوو مانگی كۆتایی ئەمساڵ و مانگی سەرەتای ساڵی 2021”.

بەگوێرەی ئەو نوسراوەی سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانییەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای ناردووە، ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دارایی هەرێم داواكراوە لیستی موچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2020 و مانگی 1ی ساڵی 2021 بە لێبڕینی 21%ەوە ئامادە بكرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بە هەمان شێوازی مانگەكانی پێشوو، لیستەكان ئامادە بكرێت و پلە تایبەتەکانیش بە ڕێژەی 50% لێبڕینیان دەبێت هاوشێوەی پێشوو.

بەڵام لە نوسراوەكەدا، بە هیچ جۆرێك ڕوون نەكراوەتەوە مەبەستی ئامادەكردنی لیستی موچەی سێ مانگ بۆ چییە، هەروەها وادەی دابەشكردنی موچەش دیاری نەكراوە.

بابەتی پێشتر

ئەستۆن ڤێلا 3-0 کریستاڵ پاڵاس

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) دوای زنجیرەیەک دۆڕاندن، ئارسیناڵ توڕەیی خۆی لە دێربی لەندەن بە چێڵسی بەتاڵکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share