لوتکەی G20 دەستیپێکرد روسیا و چین بەشداری ناکەن

لوتکەی گرووپی 20 ئەمڕۆ شەممە لە نیودەلهیی پایتەختی هیندستان دەستیپێکرد، هەریەکە لە وڵاتانی روسیا و چین بەشداری کۆبوونەوەی لوتکەکە ناکەن، لەلایەکی دیکەوە یەکێتیی ئەفریقا بانگهێشتکراوە.

ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان بە باسکردنی دروستبوونی “قەیرانی متمانە” کۆبوونەوەی کۆمەڵەکەی دەستپێکرد، هەروەها یەکێتیی ئەفریقای وەک ئەندامێکی سەرەکیی لوتکەکە راگەیاند.

سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە وتارەکەیدا داوای لە سەرۆکی یەکێتیی ئەوروپا کرد، بچێتە شوێنی ئەندامانی هەمیشەیی کۆمەڵەکە.

وتیشی، ئێستا جیهان بە گشتی رووبەڕووی قەیرانێکی بێ متمانەیی دەبێتەوە، چۆن بەسەر کۆرۆنادا زاڵبووین پێویستە بەسەر ئەو قەیرانەشدا زاڵبین.

کۆبوونەوەکە بە گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانی دادەنرێت کە تائێستا لەو وڵاتە بەڕێوەچووبێت بە ئامادەبوونی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، ئۆلاف شۆڵتز راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و سەرکردە جیهانییەکانی دیکە.

ئەمە لەکاتێکدایە لوتکەکە بۆ ئەمجارە بە لوتکەی هەژموونی ئەمریکا و ئەوروپا دادەنرێت بەهۆی ئەوەی هەریەکە لە شی جینگپینگ سەرۆکی چین و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا ئامادەی کۆبوونەوەکە نین.

بابەتی پێشتر

لاپۆرتا گەندەڵییەکانی بارتۆمیۆی سڕییەوە

بابەتی دواتر

بەشی ئەندازیاریی كۆمپیوتەر لە زانكۆی سلێمانی دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share