300 كۆچبەر بێسەروشوێن بوون

رێكخراوی بەهاناوەچوونی ئیسپانی رایدەگەیەنێت، لانیكەم 300 كۆچبەر كە لەسەر سێ بەلەم بوون و لە سەنیگا-ەوە بەرەو ئیسپانیا لە رێگادابوون، لە خانەی بێسەروشوێن بوواندان.

هێلینا مالینۆ گارزۆن، رێكخەری رێكخراوی سنوورەكانی هەڵهاتن (كامینادۆ فرۆنتیراس) رایگەیاند، دوو بەلەم رۆژی 23ی حوزەیران لە شاری مبور-ەوە بەڕێكەوتن و نزیكەی 100 كۆچبەریان لەسەر بووە. سێیەمیان لە شارۆچكەی كاڤۆنتین-ی باشوور پاش چوار رۆژ بەڕێكەوتووە و نزیكەی 200 كۆچبەر سەرنشینی بووە.

ئەو بۆ ئەسۆشیەتد پرێس وتی، “گرنگترین شت دۆزینەوەی ئەو كەسانەیە. ژمارەیەكی زۆری بێسەروشوێن بوو لە دەریادا هەن. ئەمە سروشتی نییە. پێویستیمان بە فڕۆكەی زیاترە بۆ گەڕان بەدوایاندا”.

ئەوەشی روونكردەوە، لە دەرچوونیانەوە پەیوەندی لەگەڵ بەلەمەكاندا پچڕاوە.

رێگای كۆچ بە زەریای ئەتڵەسیدا یەكێك لە رێگا چڕ و پڕمەترسییەكانی كۆچ لە جیهاندا، تەنها لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا نزیكەی 800 كەس لەو رێگایە گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون، وەك ئەوەی رێكخراوە ئیسپانییەكە ئاماژەی پێداوە.

دوورگەكانی كەناری لەم ساڵانەی دواییدا بووەتە شوێنگەی سەرەكی بۆ ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان بگەیەننە ئیسپانیا.

تەنها لە ساڵی 2020دا 23 هەزار كەس گەیشتوونەتە ئەو دوورگانە. لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵیشدا حەوت هەزار كۆچبەر پێی گەیشتوون.

بەلەمەكانی كۆچ لە مەراكیش، بیابانی خۆرئاوا و مۆریتانیاوە بەڕێدەكەون، لەگەڵ ژمارەیەكی كەمتر لە سەنیگال-ەوە.

بابەتی پێشتر

لە دوو مانگدا زیاتر لە 31 هەزار فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕیوون

بابەتی دواتر

لە هاویندا بۆنەکەت لە بەفرگردا هەڵبگرە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share