ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیاد دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشنیازكراوە ماددەی نوێ‌ بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان زیادبكرێت ئەوەش دوای بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك كاری لەسەر دەكرێت و دەشڵێت، “لە عێراق جێبەجێبكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا كار بۆ بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراكی هاوڵاتییان دەكرێت كە ئەوەش هەنگاوێك دەبێت بۆ لابردنی ئەو كەسانەی لە ژیاندا نەماون و ناویان لە پسووڵەی خۆراكدا هەیە یاخود مووچەیان بەرزە ناوەكانیان لە سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسووڵەی خۆراك لادەبرێن و پێشنیازكراوە ئەو بڕە پارەیەی بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان تەرخانكراوە كاتێك ئەو كەسانە ناویان لادەبرێت ماددەی دیكە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان زیادبكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە عێراق كار بەو پێشنیازە بكرێت هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە كە بڕیارە لە ساڵی داهاتووەوە ئەو پێشنیازە كاری لەسەر بكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

غەریب ئەحمەد: كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەرگرتنی قەرز چارەسەرنابێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بەخاکسپاردنی مردووەکانیانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

  سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی هاوڵاتییانی شارەکە ئاگاداردەکاتەوە کە گۆڕستانەکانی سلێمانی شوێنی بەخاکسپاردنی مردووی تێدانەماوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share