قوباد تاڵەبانی پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، بۆ كۆچی دوایی مامۆستا جەمال بابان پەیامێكی هاوخەمی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “مامۆستای كۆچكردوو، لە ماوەی خزمەتی وەزیفیدا چەندین ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئیداری و خزمەتگوزاریی لە ئەستۆ گرتووە جگە لەوەی یەكەم سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كوردبووە هاوكات خاوەنی چەندین بەرهەم و كتێبی بە نرخە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و كۆمەڵێكی زۆر وتار و نووسینیشی لە گۆڤار و رۆژنامەكانی سەردەمی خۆیدا بڵاوكردووەتەوە”.

دەقی پەیامەكە:-

بەڕێزان ئەدیبان و نووسەران و رووناكبیران

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی مامۆستا جەمال بابان

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (مامۆستا جەمال بابان)م بیست.

مامۆستای كۆچكردوو، لەماوەی خزمەتی وەزیفیدا چەندین ئەرك و بەرپرسیارێتیی ئیداری و خزمەتگوزاریی لە ئەستۆ گرتووە، جگە لەوەی یەكەم سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد بووە، هاوكات خاوەنی چەندین بەرهەم و كتێبی بە نرخە بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و كۆمەڵێكی زۆر وتار و نووسینیشی لە گۆڤار و رۆژنامەكانی سەردەمی خۆیدا بڵاوكردووەتەوە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی كەسوكار و بنەماڵە و سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و رووناكبیران دەكەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.

خوای گەورە لە كۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبووری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی

سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پابەندبوون بە وادەی پێکهێنانی حکومەتێکی دەستووری دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share