غەریب ئەحمەد: كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەرگرتنی قەرز چارەسەرنابێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە وەرگرتنی قەرز چارەسەر نابێت و پێویستە شاندێكی سیاسی و كارگێریی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغداد بكەن و كێشەكان چارەسەربكەن و دەشڵێت،”لە پاكتاوكردنی قەرزەكاندا كێشەی دیكە لە نێوان هەرێم و بەغداد سەرهەڵدەدات.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد ئەو قەرزەی دایناوە بۆ مانگەكانی 9، 10 و 11،ی ئەمساڵە بۆیە دەبێت هەرێم لەم ماوەیەدا شاندێكی سیاسی و كارگێری پێكبهێنێت و سەردانی بەغداد بكەن و ئەو كێشانەی كە هەیە بەیەكجاریی چارەسەری بكەن.

ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، هەرێمی كوردستان پشكی لە یاسای بودجە هەیە دەبووایە ئێستا مانگانە لەكاتی خۆیدا بۆی رەوانە بكرایە نەك كێشەكان گەیشتوونەتە ئەوەی بەغداد بە قەرز پارە بداتە هەرێم، جگەلەوەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە قەرز و ئەو داهاتەی كە هەیە چارەسەرنابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پێشتر هەرێم قەرزی دیكەی وەرگرتووە و لەگەڵ ئەو قەرزانەی كە بۆ سێ مانگ بڕیاری لێدراوە لەكاتی پاكتاوكردنیاندا جارێكی دیكە كێشە بۆ هەرێمی كوردستان دروستدەكات، پێویستە لە ئێستاوە بیر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ كۆتاییهێنان بەو كێشانە بكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: دەرمانی قاچاغ و ساختە هەن و پزیشکان بە ڕێککەوتن لەگەڵ دەرمانخانەکان ساغیدەکەنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی باسی لە کێشەکانی دەرمان کرد ڕایگەیاند، پارێزگای سلێمانی هەژارترین پارێزگایە لە بودجەی دەرمانەوە، ئێستا…
زیاتر ببینە

وەزیری پێشمەرگە: پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، پەیوەندی و هەماهەنگی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عیراق بۆ ئاستێكی باڵاتر بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەر ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرستان…
Total
0
Share