کەلوپەل و پێداویستی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن بە جوتیاران دەدرێت

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و کۆمپانیای هارون گروپ چەند راسپاردەیەک سەبارەت بە رێکارەکانی دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستی کشتوکاڵی بە قیستی درێژخایەن بۆ جوتیارانی هەرێمی کوردستان پەسەندکران.

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم بڵاویکردەوە، ” ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازیمانکرد لە ستافی جێبەجێکاری کۆمپانیای هارون گروپ لە دیدارێکدا تاوتوێی چۆنیەتی دەستبەکاربوون و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو گرێبەستە هاوبەشەمان کرد کە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو‌ و کۆمپانیای ناوبراو ئەنجامدراوە، بە مەبەستی دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلە کشتوکاڵییەکان بەقیستی درێژخایەن”.

ئاشکراشیکرد، ” لەبەرئەوەی کۆمپانیای ناوبراو لقی نییە لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆیە لە دیدارەکەدا بڕیاردرا بە راسپاردنی کۆمپانیای ناوبراو، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتییەکانی کشتوکاڵی(سلێمانی ، گەرمیان ،ڕاپەرین) هەڵسن بە رێکخستن و ئەنجامدانی زنجیرەیەک سیمینار بۆ بەرچاوروونی و پێدانی زانیاری بە جوتیاران لەسەر میکانیزمەکانی وەرگرتنی ئامێرەکان”.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە بە هیچ جۆرێک سوو نەچێتە سەر بڕی ئەو قستەی کە جوتیارەکان دەیدەن بەبانکەکە، لەبەر ئەوەی بانکێکی ئیسلامییە و رێکەوتن کراوە کە سوو نەخرێتە سەر کڕینی ئامێرەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەشدا بڕیاردرا وەکو نموونە ئەو ئامێرەی کە بڕیارە بۆ جوتیاران دابینبکرێت بە مواسەفاتی ئەوروپی کە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە هێنراوە، بۆ هەر سێ بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەرین نمونەیەکی ئامادەبکرێت ،تاوەکو نیشانی جوتیاران بدرێت بۆ ئەوەی ئاشنایەتی زیاتریان لەبارەی ئامێرەکانەوە هەبێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم: تائێستا حكومەت هیچ بڕیارێكی لەسەر نرخی كارەبای پڕۆژەی رووناكی نەداوە

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێتن ئامانجی سەرەكیی پڕۆژەی رووناكی بریتییە لە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاوڵاتییان. ئومێد…
Total
0
Share