جوتیارە نمونەییەكە: واز لە خزمەت دێنم

لە ڤیدیۆیەكدا جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە وازهێنانی خۆی لەو كارەی تا ئێستا كردوویەتی ڕاگەیاند و دەڵێت، “ئیتر خزمەت ناكەم بەهیچ شێوازێك و ئەوەی كردوومە پەشیمانم لێی”.

لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئازاد هەڵەبجەیی، ناسراو بە جوتیارە نمونەییەكە ڕایگەیاند، “دەمێكە پیلان دادەنرێت بۆ ئەوەی خزمەت نەكەم، جارێك دەمكەن بە حزبی و جارێك دەمكەن بە مردوو، جارێكیش دەڵێن هەنارێكی لاڕەشەی وشكی پیسم ناردووەتە وڵاتان، بۆ ئەوەی خزمەت نەكەم”.

جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پلانم هەبوو بۆ ئەوەی هەنار هەناردە بكەم، ترسام بە وێنەی منەوە كۆمەڵێك هەناری وشكی لاڕەشەی پیس تێكەڵی هەنارەكەی من بكرێت كە وەك زێڕە بۆ ئەوەی لەكەدارم بكەن”.

ئازاد هەڵەبجەیی ئاشكرایكردووە، “ئیتر من خزمەت ناكەم بە هیچ شێوازێك و ئەوەی كردوومە پەشیمانم لێی، پارە و وڵات و نیشتمانی دیكە هاتووەتە بەردەستم ڕەتم درووەتەوە، زۆركەسیش ویستویەتی ڕیكلام بكەم ڕەتم كردووەتەوە”.

“لەم خولەكەوە خزمەتی خۆم ڕادەگرم و پەیجەكەم ڕادەست دەكەمەوە و با بكرێت بە كەشوهەوا، كۆمەڵێك ڤیدیۆم هەیە لەناو پەیجەكە بۆیە نایسوتێنم بۆ ئەوەی وڵات و نیشتمانەكەم خزمەت بكات، بەڵام جارێكی دیكە ڤیدیۆ بڵاوناكەمەوە و بە بەلاش نایخەمە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان”، وەك جوتیارە نمونەییەكە ئاماژەی پێكردووە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە چەند پەیجێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وێنەی چەند هەنارێكی خراپ دانرابوو گوایە هەناری جوتیارە نمونەییەكەی هەڵەبجەن.

بابەتی پێشتر

كەشناسی جیهانی: بەكۆتایی ئەمساڵ 10 ساڵە زۆر گەرمەكە دوایی دێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق: مەترسیی كۆرۆنا هێشتا ماوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share