گەرمیان: رووداوێکی هاتوچۆ سێ برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، “کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە نێوان (جێب لاریدۆ – نیسان پیکاب) سێ کەس برینداربوون، بریندارەکان شۆفێر و سەرنشینێکی نیسان پیکابەکەیە لەگەڵ سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی جێب لاریدۆ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئاڕاستەی قەزای دەربەندیخان رۆیشتوون لەناو گوندی عیسای رووداوەکە روویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاون بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە و چۆنیەتی رووداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە بەردەوامە، هەر سێ بریندارەکە گەیەنراونتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنوور”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: لە بەغداد نەیاتوانی هیچ سەرنج و تێبینییەكیان لەسەر لیستی مووچە هەبێت

بریكاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆران و هاوڵاتییان راستگۆبوو. رێباز حەملان، بریكاری پێشووی وەزارەتی…
Total
0
Share