هێزی ئەمنی لە نزیك قەڵای كەركوك بڵاوەی پێكراوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە نزیك قەڵای كەركوك، هێزێكی ئەمنی بڵاوەپێكران.

عەمید مازن غەریب، بەڕێوبەری پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لەئێستادا دۆخی شارەکە زۆر ئاساییە و هاوڵاتیان هاتوچۆی خۆیان لە نزیك قەڵای کەرکوک دەکەن.

وتیشی، “بڵاوبوونەوەی هێزەکانمان لەبەر ئەگەری درووستبوونی هەر خۆپیشاندانێکە”.

رێگا بەهیج کەسێک نادرێت دەست بۆ موڵک و سامانی گشتی ببات، هەر کەسێکیش بەبێ مۆڵەت خۆپیشاندان ئەنجامبدات دەستگیردەکرێت، عەمید مازن وای وت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی خوێندنی پەیمانگەکانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

نوێترین لێدوانی مۆدریچ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی…
Total
0
Share