لە رێگای نێوان کەرکوک – بەغداد بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایک و باوکیشیان بە سەختی بریندارن.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دیالە رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر بەسەختی برینداربوون، هاوکات چوار منداڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، رووداوەکە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی پرادۆ بووە لەسەر رێگای بەغداد – کەرکوک.
سەرچاوەکە دەڵێت، “ئەو خێزانەی کە تووشی رووداوەکە بوون، خەڵکی بەغدادن و بەرەو پارێزگای هەولێر دەڕۆیشتن”.