ئەو رووناكییە رەنگاوڕەنگەی لەسەر زەوی دەركەوت چییە؟

رووناكییەكی رەنگاوڕەنگ ناوبەناو لە ناوچە جەمسەرییەكانی زەوی دەردەكەون و شارەزایەكی كەشناسیی كوردیش هۆكارەكەی رووندەكاتەوە.

ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانیی سلێمانی رایگەیاند، ئەو رووناکییە رەنگاوڕەنگەی لە ناوچە جەمسەرییەکانی باکوور و باشووری زەوی دەبینرێت دەرەنجامی ھاتنی بڕێکی زۆر لە تەنۆلکەی بارگاویی کارەباییە لە خۆرەوە بۆ بۆشایی ئاسمان.

روونیشیكردەوە، بەشێکی بەر زەوی دەکەوێت و، زەوی ھەندێکی گل دەداتەوە لە ناو بواری موگناتیسی خۆیدا، پاشان بەرەو بەرگەھەوای جەمسەرەکانی باکوور و باشوور دەڕوات، چونکە ھێڵەکانی بواری موگناتیسیی زەوی لە جەمسەرەکاندا چڕن. بۆیە ئەم دیاردەیە زیاتر لە ناوچە جەمسەرییەکاندا دەبینرێن.

ئاسۆ كەمال كە لەهەمان كاتدا پسپۆڕی بواری فیزیایە ئەوەشی خستەڕوو، تەنۆلکە بارگاوییەکانی خۆر بەر گەردەکانی بەرگەھەوای زەوی دەکەون، بەمە گەرم دەبن و دەدرەوشێنەوە و ئەو رووناکییە دروست دەبێت.

دووپاتیشیكردەوە، ئەوەی دەبینرێت دەرنجامی بەریەککەوتنی تەنۆلکە بارگاوییەکانی خۆرە بە گەردەکانی ناو بەرگەھەوا. ئەو شێوە شەپۆلیانەش کە دەبینرێت بەھۆی ھێڵەکانی بواری موگناتیسیی زەوییەوە دەبینرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
Total
0
Share