كەسێك كەوتە ناو ئاوی دەریاچەی دوكانەوە و خنكا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كەسێك كەوتە ناو ئاوی دەریاچەی دوكانەوە و خنكا و لە ئێستاشدا تیمی تایبەتمەند سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەین.

ئارام عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر 9ی ئەمشەو گەنجێك لە نەتەوەی عەرەب بە مەبەستی گەشتكردن سەردانی سەیرانگای دوكانی كردبوو كەوتە نێو ئاوی دەریاچەكەوە و خنكا.

راشیگەیاند، لە ئێستادا چەند تیمێكی تایبەتمەند سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەكەین.

بابەتی پێشتر

سۆران عومەر: پاكتاوی قەرزەكان كێشەی نوێ لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستدەكات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر دوایین ئاماری رووداوەکەی شەوی رابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share